به گوێری ئه‌م ئاماره بێت، ئه‌مشه‌و ئارسێناڵ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێرێت
ئه‌مرۆ دوای 129 ساڵ پرێمه‌رلیگ له رۆژی هه‌ینی ده‌ست پێده‌كات و له یاری كردنه‌وه‌ی وه‌رزی2017 بۆ 2018 ئارسێناڵ میوانداریی لێسته‌ر سیتی ده‌كات.
دوای 129 ساڵ له به‌ڕێوه‌چوونی پرێمه‌رلیگ ئه‌مرۆ له یاریگای ئیمارت له رۆژی هه‌ینی یاری كردنه‌وه‌ی وه‌رزی 2017 بۆ 2018 ـی خوله‌كه به یاری نێوان ئارسێناڵ و لێسته‌ر سیتی ده‌ست پێده‌كات.
ئارسێناڵ 10 یارییه به‌رامبه‌ر لێسته‌ر سیتی نادۆڕێت و هه‌ر 10 یارییه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتن له یاریگا دێته ده‌ره‌وه، دواین جاریش له وه‌رزی رابردوو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا كه زۆرترین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر یه‌كی به‌رامبه‌ر لێسته‌ر سیتییه و شكسپیری به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری لێسته‌ریش به‌دوای یه‌كه‌م بردنه‌وه ده‌گه‌ڕێت.
له‌م یارییه زۆربه‌ی ئه‌ستێره دیاره‌كانی هه‌ردوولا به‌شداری ناكه‌ن
سانچێزی گۆڵكاری وه‌رزی رابردووی ئارسێناڵ ژانه‌سكی تووش بووه و یاری ناكات كۆسێلینیش به‌هۆی سزاوه به‌شدار نابێت جگه له‌وانیش كوكولین و مێرتساكه‌ر و ئارۆن رامسیش پێكانی سووكیان هه‌یه و ئۆزێل و موستافیش به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی توانای جه‌سته‌ییان ئه‌گه‌ری هه‌یه ڤینگه‌ر له‌م یارییه به‌شدارییان پێ نه‌كات.
لێسته‌ر سیتیش له ئارسێناڵ باشتر نییه و درینك ۆته‌ر و ئیبۆرا یاری نه‌كردنیان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه رۆبێرت هوسیش ئه‌گه‌رچی راهێنانه‌كانی به ته‌واوی ئه‌نجامدا به‌ڵام شكسپیر له یارییه‌كی ئاوا گرینگ مه‌ترسی ناخاته سه‌ری.
ڤاردی دیارترین ئه‌ستێره‌ی لێسته‌ره له‌م یارییه به‌شداری ده‌كات كه له سێ یاری رابردوو به‌رامبه‌ر ئارسێناڵ گۆڵی كردووه و دوو جاریش گۆڵی سه‌ره‌تای یارییه‌كه بووه به‌ڵام هیچ جارێك ڤاردی به براوه به‌رامبه‌ر ئارسێناڵ نه‌چووه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك، له یاریگه‌ی ئیمارات له له‌نده‌ن، یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ له نێوان ئارسێناڵ و چێڵسی به‌ڕێوه ده‌چێت.