موقته‌دا سه‌در: سياسه‌تى حكومه‌ته‌كانمان هۆكارى جيابوونه‌وه‌ى كورده
باشووری کوردستان
ريفراندۆم
سه‌ربه‌خۆيى كوردستان
موقته‌دا سه‌در
به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى
ده‌وڵه‌تى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، موقتەدا سەدر رایدەگەياند، كێشە كەڵەكەبووەكانی حكوومەتی پێشوو وایكرد كورد بیر لە جیابوونەوە بكاتەوە.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لەبارەی ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستانەوە ئاشكرایكرد، زۆر ھیواخوازبوو كاتی ئەنجامدانی پرۆسەكە دوابخرێت.
گوتيشى: دەمانەوێت لەگەڵ كورد بەیەكەوە بژین، بەڵام ھەموو ئەو كێشە كەڵەكەبووانەی حكوومەتی پێشوو، وایكرد كورد بیر لە جیابوونەوە بكاتەوە.
سەبارەت بە حەشدی شەعبیش، سەدر بوونی دوو سوپای لە عێراقدا رەتكردەوە و رایگەیاند، پێویستە حەشدی شەعبی لەگەڵ سوپا تێكەڵ بكرێت و تەواو لە ژێر فەرماندەیی حكوومەتدابێت.
بۆ بەستنی ھاوپەیمانیش لەگەڵ حەیدەر عەبادی و عەمار حەكیم، سەدر گوتی: ھیچ رێگرییەك لەبەردەم ھەنگاوێكی لەمجۆرەدا نابینم.