پۆلیسی سۆران: گه‌نجێك به هۆی لێدانی ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - سۆران:
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، به‌ناوی عوبێد هیوا عیسمه‌ت، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له گوندی بادلیانی سەر بەناحیەی دیاناى قه‌زای سۆران, به‌هۆی لێدانی ته‌زووی كاره‌با, گیانی له‌ده‌ستدا.
نه‌قیب هاوار ئه‌رگوشی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ی تیمه‌كانییان له بوونی رووداوه‌كه ئاگادار كراوه‌ته‌وه، گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و گه‌نجه ویستوویه‌تی "بلاجكتۆر" له ستوونێكی كاره‌با ببه‌ستێت، كاره‌با گرتوویه‌تی.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران راشیگه‌یاند، گه‌نجه‌كه پیشه‌ی كاسبه و له ئێستاشدا ته‌رمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوه، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوه و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.