نزیكه‌ی 575 هه‌زار كه‌س بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌كانی حه‌ج گه‌یشتوونه‌ته سعوودیه
K24 - هه‌ولێر:
بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌كانی حه‌ج، له وه‌رزی ئه‌مساڵدا، زیاتر لە 570 ھەزار حاجی گەیشتوونەتە ولاتی سعوویه.
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی سعوودیه ئاشكرای كرد، ژمارەی ئەو حاجیانەی كە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە، گەیشتووەتە 573 هەزار و 139 حاجی.
به گوێره‌ی ئامارێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش، تا ئێستا 28 كه‌س له‌وانه‌ی نیازی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌كانی حه‌جی ئه‌مساڵیان هه‌بوو، گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێره‌ی ئامارە فەرمییەكان، ساڵی رابردوو، ژمارەی ئەو حاجیانەی كە بۆ بەجێگەیانی فەریزەی حەج سەردانی سعوودیەیان کردبوو، یەك ملیۆن و 900 هەزار حاجی بووە.