یەکێك لە تۆمەتبارانی تیرۆرکردنی جێگرى كۆمپانياى غازى باكوور ده‌ستگيركرا
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى تێوه‌گلاوه له تيرۆركردنى محه‌ممه‌د يونس جێگرى به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانياى غازى باكوور له شارى كه‌ركووك ده‌ستگيركرا.
ئه‌و تۆمه‌تباره ناوى (ى.ج.ر) و به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، يه‌كێك بووه له‌وانه‌ى له ناو ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قه‌يان له محه‌ممه‌د یونس کرد و لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتووە.
پۆليس رايگه‌ياند، ئه‌و كه‌سه پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه.
دواى ده‌ستگيركردنيشى لەلایەن پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتنەوە، رادەستی بنکەی پۆلیسی رەحیماوا کرا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ى ده‌ستگيركراوه، خۆى پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتنە و خەڵکی قەزای کەلارە.
کاتژمێر 08:00ی سه‌ر له به‌يانى ڕۆژی 2ى ئايار/ مايۆى 2017 له‌نزیك بازگه‌ى ۱‌ی حوزه‌یرانی شاری كه‌ركووك ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بی ئێم ده‌بلیو) كه‌چەند چەکدارێکی تێدا بوو، ده‌ستڕێژی گولەیان لە محەمەد یونس و شاهۆ عەبدولسەلامی پاسەوانی کرد و به‌و هۆيه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانیان لەدەستدا.
محه‌ممه‌د يونس كاديرى پێشكه‌وتووى پارتى ديموكراتى كوردستان و جێگری کۆمپانیای غازی باکوور بوو. هەرلەدوای تیرۆرکردنیان لەکامێراکانی چاودێرییەوە وێنەی دووچەکدار لەنێو ئۆتۆمێلێکی جۆری بی ئێم دەرکەوتن دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت، یەکێکیان پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتنە، بکووژەکەی دیکەش تائێستا دیارنییە.