ڤيديۆ.. به‌ر له دوو ساڵ پێشبينى واده‌ى مردنى خۆى كردبوو
K24 – هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ند و شانۆكارى به‌ناوبانگى كوه‌يت عهبدلحسين عه‌بدولره‌زا، له 2015دا خۆى داوايكردبوو، ته‌نيا دوو ساڵى ديكه بژيت.
گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى ئه‌و هونه‌رمه‌نده بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له 2015 تۆمار كراوه، دواى ئه‌وه‌ى پزيشكه‌كان ئامۆژگاريان كردووه، ناوبراو ده‌ڵێت: به پزيشكهكهم وتووه ده‌رفه‌تم بده‌ن دوو ساڵى ديكه بژيم، ئه‌وى ديكه‌ى له‌سه‌ر خودايه.
به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئه‌وه به ههڵكهوتێكى سه‌ير لێكده‌ده‌نه‌وه، كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده دوو ساڵ دواى ئه‌و قسه‌يه‌ى كۆچى دواييكرد.
يه‌كێكى ديكه له هه‌ڵكه‌وته سهيرهكان ئه‌وه‌يه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده كوهيتييه به شانۆگه‌رى (باى باى له‌نده‌ن) ناوبانگى ده‌ركرد و له كۆتايى ژيانيدا له ته‌مه‌نى 78 ساڵيدا، رۆژى 12ى ئه‌م مانگه له له‌نده‌ن كۆچى دواييكرد و بۆ هه‌ميشه باى باى له له‌نده‌ن كرد.