زێدان پلانی یاریکردنی بۆ کلاسیکۆی ئه‌مشه‌و گۆڕیوە
زینەدین زێدانی راھێنەری ریال مەدرید بۆ یاریی گەڕانەوەی ئه‌مشه‌وی جامی سووپەری ئیسپانیا بەرامبەر بلاوگرانا گۆڕانکارییەکی ھونەری لە پلانی یاریی کردنی ئه‌نجام داوه.
پێگەی "بێرنابیۆ" کە تایبەت بە گرینگی دان بە ھەوالەکانی یانە پاشایەکه، رایگەیاندووه كه زێدان وەک سووپرایزێک گۆڕانکاری لە دژی بارسا ئەنجام داوە. به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زێدان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسا پشوو به مارسێلۆ ده‌دات، له شوێنی ئه‌و تیۆ هێرناندێز به‌شداریی یارییه‌كه ده‌كات.
زیزۆ به گەڕانەوەی لۆکا مۆدریچی کرواتی 4 كوچكه‌كه‌ی له ناوه‌راستی یاریگه دروست ده‌كاته‌وه.
زێدان به هه‌مان بیرۆكه‌ی پێشووی، ئاسێنسیۆ بۆ گێمی دووه‌م هه‌ڵده‌گرێت چاوەڕوانی کاتی زێرین و گونجاو دەکات بۆ ھاتنە ناو یاریگە، هه‌ڵبه‌ت به هه‌مان پلانی پێشووی له هێڵی پێشه‌وه پشت به بێنزیما و به‌یل ده‌به‌ستێت به‌شێوازی ٤-٤-٢ رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه.
بە پێی سه‌رچاوه‌كانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، زیزۆ ئه‌مشه‌و به‌م پێكهاته جه‌نگی بێرنابیۆ له دژی بارسا ده‌كات:
گۆڵپارێز: کیلۆرناڤاس
بەرگریکەران: دای کارڤاخال، رافاییل ڤاران، سێرخیۆ ڕامۆس و تیۆ هێرناندێز
ناوه‌راستكاران: کاسێمێرۆ، مۆدریچ، کروس و ئیسکۆ
ھێرشبەران: بێل و بێنزیما
بڕیاره كاتژمێر 12:00ـی ئه‌مشه‌و به كاتی هه‌ولێر، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات، بارسا بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه پێویستی به بردنه‌وه به جیاوازی 3 گۆڵه
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م