پلانی ڤاڵڤێردی بۆ كلاسیكۆی ئه‌مشه‌و ئاشكرا بوو
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا پێكهاته‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرا كردووه، كه تێیدا (سیمیدۆ) یه‌كه‌مین یاری فه‌رمی خۆی به درێسی بارسا ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 16 ئابی 2017، پێگه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، پێكهاته‌ی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنای بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ئاشكرا كرد.
به گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، دینیس سوارێز، سێرجیۆ رۆبێرتۆ و سیمیدۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بن و پلانی یاریكردنه‌كه‌ش به شێوه‌ی 4ـ3ـ2ـ1 ده‌بێت.
گۆڵپارێز: تیر شتیگن
به‌رگریكاران: سیمیدۆ، پیكێ، ئومتیتی و ئالبا
ناوه‌راستكاران: راكیتیچ، بۆسكێتس و سێرجیۆ رۆبێرتۆ و دینیس سوارێز
هێرشبه‌ران: مێسی و سوارێز
بڕیاره كاتژمێر 12:00ـی ئه‌مشه‌و به كاتی هه‌ولێر، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات، بارسا بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه پێویستی به بردنه‌وه به جیاوازی 3 گۆڵه.