" ژووری ئۆپراسیۆنه تیرۆریستییه‌كان له ئوردنه"
K24 - هه‌ولێر:
عه‌مید ره‌سوڵ سنائی راد، یاریده‌ده‌ری سیاسی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێرانی، ئوردن تۆماتبار ده‌كات و به مۆڵگه‌ی "ژووری ئۆپراسیۆنه تیرۆریستییه‌كان" له عێراق و سووریا ناو ده‌بات.
ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له زاری عه‌مید ره‌سوڵ سنائی راد رایگه‌یاندووه "رژێمی سعوودی ده‌ستی پشت ته‌كفیرییه‌كانه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌رگریی ئیسلامی، رزگاركردنی شاری مووسڵ و حه‌له‌ب، ده‌ركه‌وتنی ئاسۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رگریی ئیسلامییه و كۆتایی داعشیان ئاشكراكردووه".
یاریده‌ده‌ری سیاسی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێت "ئه‌وروپییه‌كان سه‌ركردایه‌تی ته‌كفیرییه‌كان ده‌كه‌ن، ئیستا سه‌گه ته‌كفیرییه‌كان لێیان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن پێویسته ئه‌و ته‌كفیرییانه رابگیرێن".
سنائی راد ئه‌وه‌یشی گوتووه "ئه‌و دۆلارانه‌ی له نه‌وته‌وه ده‌ست ده‌كه‌ون، له ئۆپراسیۆنه تیرۆریستییه‌كانی عێراق و سووریا خه‌رج ده‌كرێن، ژووری ئۆپراسیۆنه‌كه له ئوردنه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "سعوودییه باجێكی گه‌وره ده‌دات، ئه‌گه‌ر هاوكێشه‌ی ھێز له سوریا گۆڕا، هه‌ڵوێستی هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی وه‌ك توركیا به‌رامبه‌ریان ده‌گۆڕێت".