كوردستان 24 دەیەوێ ببێتە سەکۆیەک بۆ راو بۆچوونە جیاوازەکانی كوردستان

نووره‌دین وه‌یسی:

K24 - هەولێر:

رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی لەندەنی، دیدارێكی تایبەتی لەگەڵ نوورەدین وەیسی، بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی كوردستان 24 بۆ راگەیاندن و توێژینەوە ساز كردووەو لەبارەی پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و سازكردنی كۆنفرانسێكی تایبەت لە كۆنگرێسی ئەمریكا و بارودۆخی میدیا لە کوردستان.

رۆژنامەكەلەسەرەتادا بەمشیوەیە باسی نووره‌دین وەیسی كردووەو نووسیوویەتی "نوورەدین وەیسی بەڕێوەبەری گشتی و دامەزرێنەری كەناڵی (كوردستان 24) كە لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانەوە پرۆگرامەكانی پەخش دەکات، بڕوانامەی ماستەری لە میدیا، لە بەریتانیا بەدەستهێناوەو ئێستاش بەسەردانێك لە لەندەنە. مانگی رابردووش لەواشنتن كۆنفرانسێك لەژێر ناونیشانی "هەرێمی كوردستان.. هاوپەیمانی ستراتیژیی ئەمریكا لەناوچەیەكی پڕ ئاستەنگ" لەلایەن کوردستان24 و رۆژنامەی واشنتن تایمز لە ناو کۆنگرێسی ئەمەریکا سازکرا.

به‌شێك له‌ ستافی دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24 بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌

لەسەرەتای دیدارەكە دەربارەی بیرۆكە و دامەزراندنی كوردستان 24 پرسیاریان كردووە و لەوەڵامدا، بەڕێوەبەری گشتی كوردستان 24  دەڵێ "كوردستان 24 لەكۆتایی مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 2015 دەستی بە پەخشكردنی پرۆگرامەكانی كردووە و كەناڵەكە بەهاوكاریی کەناڵی (France24) مەشق و راهێنانی تیمەكانیان دەستیپێكرد، تەلەڤیزیۆنەكە بەشێكە لە دامەزراوەی كوردستان 24 بۆ راگەیاندن و توێژینەوە، كە لەچەند سەكۆیەكی دیكەی میدیایی پێکدێت، وەك رادیۆیەك كە لە سەر شەپۆلەكانی FM پەخش دەكات و پێگەیەكی ئەلیكترۆنی كەبە هەر 5 زمانی (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، توركی و فارسی)یە".

هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە"هەرچەندە لەکوردستان رێكارێك بۆ پلەبەندی كەناڵە تەلەڤیزیۆنییەكان نییە، بەڵام کوردستان24 لەگەڵ تەمەنە كورتەكەشیدا، لەریزبەندی سەرەوەی كەناڵە هەواڵییەكانی كوردستاندایە".

دەربارەی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان کوردستان 24  و دامەزراوە میدیاییەكانی جیهان و هەرێمیی ، بەڕێوەبەری گشتی كوردستان24  گوتی "پەیوەندییەكی توندوتۆڵمان لەگەڵ فڕانس 24 و ژمارەیەك دامەزراوەی میدیایی جیهانی وەك (ئەسۆشیتد پرێس) ، (رۆیتەرز) ،  ئاژانسی (دۆغان - DHA) و دامەزراوەی دیكەش هەیە . ئێمە چەندین جار بووینەتە سەرچاوەی كەناڵە جیهانییەكانی وەك CNN، Fox News،BBC و ژمارەیەك كەناڵی عەرەبی و هەرێمایەتی، بەتایبەتی لە جەنگی دژی داعش. چونکە ئێمە بەبایەخەوە هەواڵەكانی جیهان رووماڵ دەكەین، هەرچەندە كوردستان 24 بەزمانی كوردی پەخش دەكات، بەڵام لەناوەڕۆكدا كەناڵێكی تەنیا كوردی نییە. بۆیە هەندێك جار بووینەتە سەرچاوەی هەواڵی جیهانیش نەك تەنیا كوردستان".

نووره‌دین وه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24 بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌

بەرێوەبەری گشتی كوردستان 24 ئاماژە بەوە دەکات کە "لە سەرەتاوە شێوازێكی جیاوازمان پەیرەو كردووەو ئێمە ركابەرێتی لەگەڵ كەس ناكەین. سیاسەتی هەواڵی تایبەت بەخۆمان هەیە و هەوڵ دەدەین ببینە سەكۆیەكی میدیایی باش وجیاواز لەناوچەكەدا. ئێمە كەناڵێكی هەواڵیی تایبەتین، بەڵام وەك تەواوی میدیاكانی ناوچەكە و جیهان بەتەواوەتی سەربەخۆ نین، بەبۆچوونی من هیچ میدیایەكی تەواو سەربەخۆش لەجیهاندا نییە، دامەزراوە میدیاییەكانیش ناتوانن بەردەوامبن ئەگەر پاڵپشتی داراییان نەبێت، جا یان لەحكومەتەكانەوەیە یان لەحزبەكان و كۆمپانیا نزیكەكانی ئەم لایەن یان ئەوی دیكە. دامەزراوە میدیاییەكانیش سیاسەتی كاركردن وبەرژەوەندی جیاوازیان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لە كوردستان 24 بووینەتە سەکۆیەک بۆ هەموو راو بۆچوونە جیاوازەکانی كوردستان".

نووره‌دین وه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24 بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی وتاری ده‌ستپێكردنی ، كۆنفرانسی هاوبه‌شی نێوان كوردستان 24 و رۆژنامه‌ی واشنتن تایمز له‌ ناو كۆنگرێسی ئه‌مریكا

بەرێوەبەری گشتی كوردستان 24 لە بارەی "کۆنفرانسەکەی واشنتن"ـیش دەڵێ "بۆ یەكەمین جار بوو كۆنفرانسێكی لەو شێوەیە لە نێوان، دامەزراوەیەكی میدیایی كوردی و دامەزراوەیەكی میدیایی ئەمریكی لەناو كۆنگرێسی ئەمریكادا سازبكرێ. تەوەر و باسەكانی گفتوگۆكانی كۆنفرانسەكەش دەربارەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بوو، ئەندامانی دیاری كۆنگرێس و بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئەمریكی و كوردستانیش بەشدار بوون، ژمارەیەكی زۆری نووسەر و میدیاكار و توێژەرانی ناوداری ئەمریكی هاتبوون. رۆژنامەی واشنتن تایمز، كەلەكۆمارییەكانەوە نزیكە، ژمارەیەكی تایبەتی دەربارەی سەربەخۆیی كوردستان دەركرد و وتار و بۆچوونی نووسەرانی و سیاسەتوانه‌ ناودارەكانی ئەمریكی لەخۆگرتبوو، لەوانەژمارەیەك ئەندامی كۆنگریس، خواست و پاڵپشتی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەربڕیبوو. بەبۆچوونی من، گردبوونەوەیەكی دیار و گرنگ بوو بۆ ئەوەی دەنگی گەلی كوردستان، بگەیەنینە ناوەندەكانی بڕیاری ئەمریكا و نێودەوڵەتی".

دەربارەی بۆچوونی بەرپرسانی ئەمریكی لەبارەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی، نوورەدین وەیسی دەڵێ "ژمارەیەكی بەرچاوی ئەندامانی كۆنگرێس لەهەر دوو پارتی كۆماریی و دیموكراتەكان، پاڵپشتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەكەن، لەگەڵ ئەوەی سیاسەتی فەرمی ئەمریكا بەتایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە تا ئێستا جەخت لەسەر یەكپارچەیی عێراق دەكاتەوە و لەبارەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان سیاسەتێکی خۆ پارێزانەیان هەیە، بەتایبەتی دەربارەی كاتەكەی و ئەوان جەخت دەكەنەوە پێویستە ئێستا بەرەنگاربوونەوەی داعش بخرێتەپێش هەموو شتێكەوە".

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت دەربارەی درووستبوونی بەرەیەك بەناوی "نەخێر" كەبانگەشە بۆ ئەوەدەكەن خەڵكی بە "نەخێر" دەنگ بدەن و ژمارەیەك لایەن و دامەزراوەی میدیایی كوردی لەپشت ئەو ئاراستەیەوەن، پرسیوویەتی "ئایا پیشبینی دەكەن ئەو لایەنانە بگەنەئامانجەكەیان و بەشێوەیەكی نێگەتیڤ و گەورە كاریگەری لەسەر ئەنجامی ریفراندۆمەكە بكەن؟".

لەوەڵامدا نوورەدین وەیسی لەبایەخی بوونی بەرەیەكی لەو شێوەیەی كەمكردووەتەوە و گوتوویەتی "ئەو بەرەیەی ناویان لەخۆیان ناوە بەرەی "نەخێر" كاریگەریان سنووردارە و هەوڵی بەدەستهێنانی دەستكەوتی سیاسی وەك خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدەن، هەندێك كەسیان كە بەشدارن، بەسەنگەر گۆڕینی سیاسی ناسراون و هەندێكیشیان بەگەندەڵی تۆمەتباركراون، لەبەر ئەوە پێموانییە كاریگەرییەكی گەورەیان لەسەر ئەنجامی دەنگەكان هەبێت".

دەربارەی مەترسی وڵاتانی دراوسێ لەریفراندۆم لەم كاتەدا و رێگەگرتن لێی. چونكە بە دژی بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئاسایشی خۆیانی دەبینن، نوورەدین وەیسی دەڵێت "حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی چارەگە سەدەیەكدا سەلماندوویەتی نابێتە هەڕەشەی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ. سەركردایەتی سیاسی كوردستانیش بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کەدەیەوێ باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا هەبێت“.