كەجەكە: بەرژەوەندی ئێران و عێراق لە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش دژی پەكەكەدا نییە

"توركیا داوای لە عێراق و ئێران كردووە ئۆپەراسیۆن دژی پەكەكە ئەنجامبدەن"

K24 - ھەولێر

ھاوسەرۆكی كەجەكە رایدەگەیەنێت توركیا داوای لە عێراق و ئێران كردووە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش دژی پەكەكە ئەنجامبدەن، بەڵام بەرژەوەندی ئەوان لەو ئۆپەراسیۆنەدا نییە.

لە دیدارێكدا لەگەڵ یەكێك لە میدیاكانی سەربە حزبەكەی، جەمیل بایك، ھاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رایگەیاند، توركیا داوای لە ھەریەكە لە ئێران و عێراق كردووە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش دژی پەكەكە لە قەندیل و شنگال و ناوچەكانی دیكە ئەنجام بدەن، ھەروەك ئەردۆغان خۆیشی رایگەیاند، كە لەگەڵ ئێران ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش ئەنجام دەدەن، بەڵام ئێران ئەمەی رەتكردەوە، چونكە بەرژەوەندی ئەوان لەم جۆرە ئۆپەراسیۆنەدا نییە.

چەند رۆژێك لەمەوبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش دژی پەكەكە لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەین لە قەندیل، بەڵام سوپای پاسداران رایگەیاند، رێككەوتنێكی لەو شێوەیە نییە.