پێكهاته‌ی ئه‌مڕۆی ریال مه‌درید گۆڕانكاری گه‌وره‌ی تێدایه
له گه‌ڕی دووه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌بێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبه‌ڕووی ڤالێنسیا ده‌بێته‌وه، زێدان بۆ ئه‌م یارییه چه‌ندان گۆڕانكاری ناچاری له هێڵی به‌رگری كردووه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌هۆی راگیرانی رامۆس و پێكانی ڤاران و ئاماده‌نه‌بوونی ڤایخۆ، زیزۆ له هێڵی به‌رگری تووشی كێشه بووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، زێدان به‌رپرسیاریه‌تی رامۆس و ڤارانی خستۆته ئه‌ستۆی ڤاران و كاسێمیرۆ.
رۆژنامه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، زیزۆ پشت به 4 كوچكه‌كه‌ی ناوه‌راست ده‌به‌ستێت كه پێكهاتوون له (ئیسكۆ، كۆڤاسیچ، مۆدریچ، كرووس).
پێكهاته‌ی ریال مه‌درید
گۆڵپارێز: ناڤاس
به‌رگریكاران: كارڤاخاڵ، ناچۆ، كاسێمیرۆ و مارسێلۆ
ناوه‌راستكاران: ئیسكۆ، مۆدریچ، كۆڤاسیچ، كرووس
هێرشبه‌ران: بێنزێما و ئاسێنسیۆ
پێكهاته‌ی ڤالێنسیا:
گۆڵپارێز: نێتۆ
به‌رگریكاران: گایا، ڤێزۆ، موریلۆ و مۆنتایا
ناوه‌راستكاران: كارلۆس سۆلێر، پاریخۆ، كۆندگابیا، ناچۆ گیل
هێرشبه‌ران: رۆدریگۆ و زازا
بڕیاره ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 23:15 خوله‌ك، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی ڤالێنسیا بكات.