به فه‌رمی هه‌ولێر به‌شداریی خولی نایابی عێراق ده‌كات
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه بڕیاری به‌شداریكردنیان له خولی نایابی عێراق راگه‌یاند، ده‌شڵێت: بۆ ململانێی ناسناوه‌كه به‌شداری ده‌كه‌ین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 27 ئابی 2017، عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد كه به فه‌رمی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقه‌وه مانه‌وه‌مان له خولی نایابی عێراق دووپات كراوه‌ته‌وه و گلؤپی سه‌وزیان بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كه بۆ هه‌ڵكردووین.
عه‌بدوڵلا مه‌جید كه له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا 4 ناسناوی خولی نایابی عێراقی بۆ هه‌ولێر بردۆته‌وه ده‌شڵێت: له ئێستاوه گفتووگۆمان له‌گه‌ڵ 3 راهێنه‌ری نێوخۆیی و ده‌ره‌كی كردووه، په‌یوه‌ندیشمان به دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ریش كردووه.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌وان بۆ ركابه‌ریكردنی ناسناوه‌كه به‌شداریی له خوله‌كه ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: سبه‌ی له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانمان كۆده‌بینه‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر له ناوه‌راستی وه‌رزی رابردوو به‌هۆی دروشمی ره‌گه‌زپه‌رستی كشانه‌وه‌ی له خولی نایابی عێراق راگه‌یاند كه دواتر یانه‌ی جه‌وییه به فه‌رمی بووه پاڵه‌وان.