ده‌وڵه‌تی كوردستان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رله‌نوێ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان ئاماژه‌ی به شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستان كردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه "دوای ریفراندۆمی 25/9/2017 ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی درووست ده‌بێت ته‌نها بۆ كورد نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌یه كه له‌سه‌ر خاكی كوردستان ده‌ژین".
بارزانی ئه‌و قسانه‌ی له په‌یامێكی نووسراودا ئاراسته‌ی ئاماده‌بووانی (كۆنگره‌ی نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان، له روانگه‌ی زانسته‌كانی، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری) كردووه، كه ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 28/8/2017 له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه ده‌چێت و كاوه مه‌حمود، سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان خویندووه‌یه‌تیه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، ئاماژه به رۆڵی زانكۆكان له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ پرسه نیشتمانییه چاره‌نووسسازه‌كان كراوه.
هه‌روها له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "كوردستان ده‌وڵه‌تێك ده‌بێت بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان له پێناو پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌دا".