زیاتر لە 3 ھەزار ئێزدی لە دەستی داعش رزگاركراون

"حكوومەتی عێراق و بە ھیچ شێوەیەك ھاوكاری نەكردوین"
kurdistan24.net

K24 - دھۆك

حوسێن كورۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاربووانی ئێزدی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "تائێستا 3 هه‌زارو 100 كه‌سی ئێزدی  له‌ ده‌ست داعش رزگاركراون و زیاتر لە سێ ھەزاركەسیش ماون، لە ھەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ رزگاركردنی تەواوی ئێزدییەكان لە دەستی داعش".

گوتیشی: "تا ئێستا حكوومەتی عێراق رزگاركردنی ئێزدییەكانی لە دەستی داعش بە ھەند وەرنەگرتووە و بە ھیچ شێوەیەك ھاوكاری نەكردوین".