ریال مه‌درید ده‌رگای رۆیشتنی كۆڤاسیچی بۆ لیڤه‌رپوول كرده‌وه
زۆرینه‌ی میدیاكانی بریتانیا له چاپی ئه‌مڕۆیان، ئاشكرایان كردووه كه ماتیۆ كۆڤاسیچی كرواتی له چوونی بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوول نزیك بۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 29 ئابی 2017، رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یۆرگن كلۆپ بۆ شوێنگره‌وه‌ی كۆتینهۆ داوای كۆڤاسیچی كردووه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا به فه‌رمی چوونی كۆتینهۆ بۆ بارسێلۆنا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی میدیاكان له دوایین ساتی میركاتۆی هاوینه ره‌نگه چوونی بۆ كۆتینهۆ بۆ بارسێلۆنا رووبدات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی میره‌ر، كۆڤاسیچ چاوه‌ڕوانی رۆیشتنی كۆتینهۆ ده‌كات، چونكه مه‌رجی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی لیڤه‌رپوول رۆیشتنی هێرشبه‌ره به‌رازیلییه‌كه بۆ بارسێلۆنا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ریال مه‌درید ده‌رگای رۆیشتنی له‌به‌رده‌م كۆڤاسیچ كردۆته‌وه، به‌وپێیه‌ی ناوه‌راستی یاریگه خاوه‌نی سێكوچكه‌یه‌كی به‌هێزی وه‌ك (كرووس، مۆدریچ و ئیسكۆ)ـیه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زیزۆ زۆر له ئاستی كۆڤاسیچ رازییه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی نوێ له شوێنی كۆڤاسیچ ده‌رگای پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بۆ (دانی سیبایۆس ماركۆس لۆرێنتی) بكاته‌وه.
كۆڤاسیچی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له یانه‌ی دینامۆ زه‌گرب، پێگه‌یشت، دواتر له هاوینی 2013 بۆ ریزه‌كانی ئینته‌ر میلان گواسترایه‌وه، دوای تێپه‌ڕاندنی دوو وه‌رز له سێریا ئه‌ی، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد.