به فه‌رمی عیماد عوده گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ نوێ كرده‌وه
عیماد عوده‌ی به‌رگریكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ بۆ خولی نایابی عێراق درێژ كرده‌وه.
یانه‌ی زاخۆ له ده‌ستپێكی وه‌رزی رابردوو، عیاسم حه‌مه‌دی كرده راهێنه‌ر، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان دوور خرایه‌وه، دواتر له مانگی نیسانی رابردوو ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كه‌ی به (ماریان كۆجیرۆنی) رۆمانی به‌خشی، پاشان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ئاگادار بكاته‌وه یانه‌ی زاخۆی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه ئه‌ورووپا، دواتر هانایان بۆ راهێنه‌رێكی دیكه‌ی رۆمانی برد كه (دۆرینل مۆنتیانۆ) بوو، به‌ڵام ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان ده‌ركرا، پاشان عیماد عوده له كۆتاییه‌كانی وه‌رزی رابردوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی زاخۆی وه‌رگرت و یانه‌كه‌شی له خولی نایابی عێراق هێشته‌وه.
عیماد عوده‌ی 40 ساڵان، پێشتر وه‌ك یاریزان یاری بۆ یانه‌كانی مینا، زه‌ورا و نه‌فتی باشوور كردووه، وه‌ك راهێنه‌ریش سه‌رپه‌رشتی یانه‌كانی مینا و نه‌فتی جنووب كردووه.