كڵێسا كریستیانه‌كان سه‌رپشك ده‌كات

قه‌شه‌یه‌ك ده‌ڵێت: هه‌رێمی كوردستان به‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئايینی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ وڵاتانی دیكه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

كڵێسا هاووڵاتیانی كریستیان سه‌رپشك ده‌كات له‌ بڕیاردانی چاره‌نووسی خۆیان، قه‌شه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، پێكه‌وه‌ژیانی ئايینی و نه‌ته‌وه‌یی وایكردووه‌ هه‌رێمی كوردستان جیابكرێته‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان.

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش كه‌ له‌سه‌ر پشكی كریستیانه‌كانه‌، پێیوایه‌ ئه‌وان به‌شداری حوكمڕانیين له‌ باشووری كوردستاندا.