ھاوپەیمانان: شەڕی تەلەعفەر چاوەڕوان نەكراو بوو
K24 - ھەولێر
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانیان نه‌ده‌كرد شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌رو ناوچه‌كانی ده‌ووروبه‌ری ئه‌وه‌نده زوو كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه.
رایان دیلن، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد كه شه‌ڕی ته‌له‌عفه‌ر یه‌كێك بوو له ئۆپراسیۆنه گرنگه‌كان دژی چه‌كدارانی داعش و به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه، داعش بنكه‌یه‌كی ئه‌وتۆی له عێراقدا نامێنێت.
گوتیشی، ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ست پێ بكه‌ن ئه‌وان چاوه‌ڕێی شه‌ڕی سه‌ختیان ده‌كرد.
گوتەبێژی ھاوپەیمانان راشیگەیاند، ته‌نیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌م له‌عێراق ئێستا له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماون.
ئەمە لەكاتێكدایە ھێزەكانی عێراق توانیان لەماوەی حەوت رۆژدا قەزای تەلەعفەر لە دەست چەكدارانی داعش رزگار بكەن.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 20/8/2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له وتاریكدا ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی بۆ كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر راگه‌یاند.
شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین قه‌زاكانی پاریزگای نه‌ینه‌وا و نزیكه‌ی 80 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای مووسڵ هه‌ڵكه‌وتووه و له سنووری سووریاوه نزیكه و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سی تیدا ده‌ژی.
چه‌كدارانی داعش له رۆژی 15/6/2014 شارۆچكه‌كه‌یان داگیركردووه و زیاتر له 3 ساڵه ده‌ستیان به سه‌رداگرتووه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه بوو كه سوپای عێراق له‌و ناوچانه پاشه‌كشه‌ی كرد و بوونه هۆی درووستبوونی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره و كوژران و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س.