هه‌زاران هاووڵاتى روهينگا له لايه‌ن سوپاى ميانماره‌وه ده‌ربه‌ده‌ر كران
K24 – هه‌ولێر:
له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوودا ناوچه موسڵمان نشينه‌كانى باكوورى خۆرئاواى ميانمار رووبه‌ڕووى توندترين شه‌پۆلى توندوتيژى بوونه‌ته‌وه و به‌و هۆيه‌وه 18 هه‌زار هاووڵاتى به‌ره‌و به‌نگلاديش رايانكردووه، كه زۆرينه‌ى ره‌هايان نه‌خۆش و بريندار و په‌ككه‌وته و منداڵ و ئافره‌تن.
رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌مڕۆ 30ى ئاب/ ئۆگستى 2017، رايگه‌ياند، 18 هه‌زار و 445 كه‌سيان ناونووس كردووه، كه له پێكهاته‌ى رۆهينگاى موسڵمانن و له بۆرما ده‌ربه‌ده‌ر كراون.
به‌ڕێوبه‌رى نووسينگه‌ى رێكخراوه‌كه له ناوچه‌ى كوكس بازارى باشوورى هاوسنوورى به‌نگلاديش، سانحوكتا ساهانى رايگه‌ياند، دۆخێكى زۆر بێهيواكه‌ر ده‌گوزه‌رێت.
گوتيشى: له هه‌موو شتێك پێويستتر بۆ په‌نابه‌ره‌كان خواردن و پێداويستى پزيشكى و شوێنى ئارامه لانيكه‌م ئه‌وان پێويستيان به سه‌رخه‌رێكه له ژێريدا وچانێك بده‌ن.
ساهانى گوتيشى: زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌ربازيان بووه، فيشه‌كيان به‌ركه‌وتووه، يان له لايه‌ن سه‌ربازه‌كانى ميانماره‌وه سووتێنراوون.
سوپاى ميانمار ئۆپراسيۆنێكى له دژى پێكهاته‌ى رۆهينگاى موسڵمان ده‌ستپێكردووه و به گوێره‌ى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ئه‌و پێكهاته‌يه رووبه‌ڕووى شاڵاوى قڕكردن بوونه‌ته‌وه.
پێكهاته‌ى روهينگا بێبه‌شكراوون له ره‌گه‌زنامه‌ى ميانمار و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن: ئه‌و پێكهاته‌يه كۆچبه‌رى ناياساين و مافيان نييه له‌ميانمار بژين، له كاتێكدا ئه‌وان چه‌ندين سه‌ده‌يه له‌سه‌ر خاكى خۆيانن.