پرسی لادانی پارێزگاری كه‌ركووك پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان یه‌كده‌خات

له‌ دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌ ده‌وه‌ستنه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

هەر یەک لە پارتی و گۆڕان و یەکێتی لەسەر هەوڵەکانی شیعە و سووننەکان بۆ لادانی پارێزگاری کەرکووک یەک هەڵوێستن و بۆچوونیان وایە بەردەوام شیعە و سووننە دژی کەرکووک و کوردستان یەک هەڵوێستن و دەشتوانن بە زۆرینە بەسەر کورددا سەر کەوتوو بن و پێشیان وایە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان تاکە چارەسەری کێشەکانە.