ژنێكى كوردى ريزى داعش خۆى راده‌ستى پێشمه‌رگه كرد
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌رى چه‌كدارێكى كوردى داعش دواى كوژرانى هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ى له سنوورى ته‌له‌عفه‌ر خۆى راده‌ستى پێشمه‌رگه كرد.
ئه‌و ئافره‌ته كورده و ناوى كه‌ژاڵ عه‌لييه و به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى سنوورى پارێزگاى كرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه.
دواى خۆراده‌ستكردنى، كه‌ژاڵ به پێشمه‌رگه‌ى وتووه: هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ى به‌ر له حه‌وت مانگ له مووسڵ كوژراوون.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له كرماشانه‌وه روويانكردووه‌ته توركيا و له‌وێوه چوونه‌ته سووريا و پاشان هاوسه‌ره‌كه‌ى وه‌ك چه‌كدارێكى داعش چووه‌ته مووسڵ و له‌وێ كوژراوه.
دواى كوژرانى هاوسه‌ره‌كه‌ى، كه‌ژاڵ رويكردووه‌ته ته‌له‌عفه‌ر و ماوه‌ى پێنج مانگ له ته‌له‌عفه‌ر ژياوه.
كه‌ژاڵ باسى له‌وه‌شكردووه، هاوسه‌ره‌كه‌ى ناچاريكردووه په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه بكات و پێى وتووه، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى بكات، بێبه‌شى ده‌كات له كوڕه ته‌مه‌ن دوو ساڵييه‌كه‌ى.
كه‌ژاڵ عه‌لى سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ى، راشيگه‌ياندووه، ئه‌وان له ئاكامى بۆمبابارانێكى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌مريكا له مووسڵ كوژراوون.