ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم شاندێك بۆ دانووستان لەگەڵ وڵاتان پێكدەھێنێت

لەبارەی ریفراندۆم گفتوگۆ لەگەڵ ئەم وڵاتانە دەكرێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

رۆمیۆ هه‌كاری ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم رایدەگەیەنێت، دوای پشووی جەژنی قوربان کۆمیتەی باڵای ریفراندۆم کۆدەبێتەوە و، ئەو لیژنەیە پێک دەهێنن کە سەردانی وڵاتان دەکات.

رۆمیۆ ھەكاری بە كوردستان24 گوت: "شاندەکە سەردانی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ وڵاتانی، ئەمەریکا و ئێران و تورکیا و بەشێک لە وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ دەکات و مەبەستی سەرەکی سەردانەکەش بۆ پرسی ریفراندۆمە".