هاوپه‌یمانان ئاو و خۆراكمان نه‌داوه‌ته داعشه‌كان

K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "كاروانی چه‌كدارانی داعش له سووریا، بوون به دوو به‌شه‌وه، تا ئێستا كاروانێكیان له بیابانه‌كاندان و گرووپێكی دیكه‌یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی رژێمی سووریادان. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن "ئاو و خۆراكیان نه‌داوه به‌و كاروانه‌ی له بیاباندا ماونه‌ته‌وه".
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه "ئێمه چاودێریی ئه‌و كاروانه ده‌كه‌ین و رێگه‌یان ناده‌ین بێنه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌وانه‌یشیان له بیاباندا ماونه‌ته‌وه‌و له چه‌كدارانی داعش و خێزانه‌كانیان پێكدێن، خۆراك و ئاومان نه‌داوه پێیان".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كۆلۆنێل راین دیلۆن له تویتێكدا ده‌ڵێت: "به‌هۆی بۆردوومانی هاوپه‌یمانانه‌وه 85 ئه‌ندامی داعش به‌ركه‌وتوون، 40 ئۆتۆمبێلی داعش تێكشكێنراوه. به‌ڵام هاوپه‌یمانان رێگه‌یان له هیچ هاوكارییه‌ك نه‌گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه سڤیله‌كان و ئه‌وانیان نه‌كردووه‌ته ئامانج".