ده‌سته‌ی پشتیوانیكردن له ریفراندۆم و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له بریتانیا ئامانجه‌كانیان ئاشكراده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك دكتۆر و ئه‌كادیمی و كه‌سایه‌تی كورد له بریتانیا، ده‌سته‌یه‌كی پشتیوانیكردنیان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دامه‌زراندووه‌و له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئامانجی ده‌سته‌كه‌یان خستووه‌ته روو.
هه‌ر یه‌كه له (دكتۆر ئازاد شێخانی، راوێژكار. ئالان زه‌هاوی، دكتۆر خۆشناڤ قازی، گێلاس موعته‌سه‌م، كورده ئیسماعیل عارف، چنار بڵباس و موه‌فه‌ق زه‌هاوی) به دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی پشتیوانی له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ستاون و له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له 17/8/2017 ده‌ریانكردووه، پاڵپشتی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاندووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "له سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانی راپرسی سه‌رتاسه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان كه له رۆژی 25/9/2017 ئه‌نجام ده‌درێت و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئاماده‌سازییانه‌ی هێزه نیشتمانییه‌كانی كوردستان به‌رپایانكردووه، ئێمه ده‌سته‌ی پشتیوانی له پرۆسه‌ی راپرسی كوردستان‌مان له بریتانیا دامه‌زراند، بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیریی له‌و هه‌وڵه پیرۆزانه‌ی سه‌ركردایه‌تی گه‌لی كوردستان بكه‌ین كه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم خستوویانه‌ته‌گه‌ڕ".
ده‌سته‌ی پشتیوانی ریفراندۆم و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ئامانجه‌كانیان ئاشكراكردووه‌و ده‌ڵێن: "ئامانجمان بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی راپرسیییه بۆ گشت ئازادیخوازانی جیهان، له رێگه‌ی سه‌كۆیه‌كی ئازاد بۆ پشتگیریكردن له پرۆسه‌ی ریفراندۆم".
هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ی راپرسی له هه‌ر جۆره ئایدۆلۆژیایه‌ك و ململانێیه‌كی بێ سوود و رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی كوردیی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندرووست و دوور له رۆحییه‌تی ده‌مارگیریی و ململانێی سیاسی و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان ته‌نها بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئامانجه‌كانی ده‌سته‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه "كار بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و دۆكیۆمینته مێژووییانه ده‌كه‌ن كه مافی كوردیان تێدا ده‌سته‌به‌ركراوه‌و به‌كارهێنانیان وه‌كو ئامرازێك بۆ گه‌شه‌پێدان به پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".
هه‌روه‌ها درووستكردنی سه‌كۆیه‌كی دیموكراتی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌فكاره شۆڤێنییه‌كان كه دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانن.
ده‌سته‌كه داوا له ره‌وه‌ندی كوردی و عه‌ره‌بی و هه‌موو ره‌وه‌نده‌كانی دیكه‌ی تاراوگه ده‌كات كه پاڵپشتی پرۆسه‌ی ریفراندۆم بكه‌ن.