بارزانی: ئامانجم بەدیھێنانی سەربەخۆیی گەلەکەمە
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لعه‌ره‌بییه، رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تاى بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق، له‌سه‌ر بنیاتنانی وڵاتێكی فیدرالی مه‌ده‌نی رێككه‌وتین، به‌ڵام ئێستا له وڵاتێكی تائیفیدا ده‌ژین.
سه‌رۆك بارزانی، راشیگه‌یاند، هه‌وڵی زۆر دراوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ینه بڕیاری ریفراندۆم, هاوكات وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌شى دایه‌وه كه داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كه‌ن و گوتی: "با جێگره‌وه‌یه‌كمان پێ بده‌ن" و بزانین به‌دیل چییه.
سه‌رۆك بارزانی، سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانیشی گوتی: "ئامانجى من سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌مه، هه‌ر كاتێك ئه‌و ئامانجه به‌ديهات، ئه‌ركه‌كه‌م كۆتایی دێت".
هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌و كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌یه، كه بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه داهاتوو، له شاشه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌وه په‌خش بكرێت.
واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 20 رۆژی ماوه، میدیا عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كانیش چاوویان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه و به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بن.
له رۆژی 7ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، مه‌سعود بارزانی، له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیان دا و 25ی ئه‌یلوولیی داهاتوویان بۆ ریفراندۆم دیاریكرد.