لە ھەشت قۆڵەوە ھێرش بۆسەر حەویجە دەست پێدەكات

كاتژمێری سفر دیاركراوە
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

ھێزەكانی عێراق کاتژمێر سفریان دیارکردووە بۆ دەستپێکردنی شەڕی حەویجە و بڕیارە لەھەشت قۆڵەوە ھێرش بکرێتە سەر چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە، ماوەی چەند رۆژێکە لە ھەموو قۆڵەکانەوە بەشێک لەچەکدارانی داعش خۆیان رادەستی ھێزەكانی عێراق و پێشمەرگە دەکەن و ھەڵدێن لە حەویجە، بەشێکی دیکەش لە چەکدارانی داعش رێگە سەرەکییەکانی حەویجە بۆمبڕێژ دەکەن.

ئێستا ھەموو لایەك چاوەڕێن کە چ ھێزێك یەکەم تەقەی شەڕی حەویجە دەکات، بۆ خەڵکی شارۆچکەکە ئەوەی کە گرنگە رزگاركردنی ناوچەكانیانە لە دەست داعش.