ڤیدیۆی ساتی كوشتنی نیشانشكێنێكی داعش بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكانی عێراق، ساتی كوشتنی نیشانشكێنێكی داعشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای عێراقه‌وه سێره‌یان لێگرتووه‌و گوللـه‌یه‌ك به سه‌ریه‌وه ده‌نێن.
ئه‌و ڤیدیۆیه له شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر تۆماركراوه كه پێش چه‌ند رۆژێك له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه كۆنترۆڵكرایه‌وه‌و پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه رێگای هه‌ڵاتنیان له پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش گرت كه ده‌یانویست به‌ره‌و سنووره‌كانی سووریا رابكه‌ن.