په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵ كارا ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له‌م هه‌فته‌یه په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كارا ده‌كرێته‌وه، فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی له لێدوانێكی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، زۆر چاوه‌ڕوانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرا، به‌ڵام ده‌ركه‌وت نایانه‌ویت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه.
به‌رپرسێكی یه‌كێتیش پێیوایه ئه‌ركی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كه‌وتۆته سه‌ر شانی یه‌كێتی و پارتی و ناكرێت چیتر كۆبونه‌وه‌ی له پێناو كۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدرێت.
بژارده‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵ پێویستی به دانشتنێك هه‌یه كه 56 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بن، یه‌كگرتوو و پارتی و یه‌كێتی رێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن، ئه‌وكات به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو، كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات، له دانیشتنی دووه‌میش ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
به‌رپرسێكی یه‌كێتیی پێیوایه، ناكرێت چیتر چاوه‌ڕوانی هیچ لایه‌نێك بكرێت، داواش ده‌كات پارتی و یه‌كێتی شانی خۆیان بده‌نه به‌ر ئه‌و ئه‌ركه.
یه‌كێتیی به جیا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد، ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24 گۆڕان و كۆمه‌ڵ قسه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ریان نه‌داوه‌ته‌وه ده‌ست یه‌كێتیی بۆ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.