گۆڕان: سبه‌ى بڕيارى يه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ده‌ين
K24 – هه‌ولێر:
جڤاتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به بێ ئه‌وه‌ى هيچ بڕيارێك بدات، كۆتايى به كۆبوونه‌وه‌ى خۆى هێنا و بڕياره سبه‌ى جارێكى ديكه كۆببێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى گۆڕان بۆ يه‌كلابوونه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى بزووتنه‌وه‌كه‌يه له مه‌ڕ به‌شداريكردنى له پرۆسه‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن، عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ريف، ئه‌ندامى جڤاتى گۆڕان رايگه‌ياند، له‌سه‌ر داواى ئێمه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دواخراوه و ئێمه داوامان له ئه‌مريكييه‌كان كردبوو، كۆبوونه‌وه‌كه تا يه‌كشه‌ممه دوا بخرێت.
گوتيشى: ئه‌مريكييه‌كان ئه‌مڕۆ له وتوێژ بوونه له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان و ئاگاداريان كردوونه‌ته‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ يه‌ك رۆژ دواخراوه.
بڕيار بوو سبه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كه‌مى وه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى كاراكردنه‌وه ئه‌نجام بدات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ردوو فراكسيۆنى پارتى و يه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه و بڕيارياندا كۆبوونه‌وه‌كه ئێواره‌ى هه‌ينى ئه‌نجام بدرێت.
هاوكات جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان جه‌عفه‌ر ئيمنيكى بانگهێشتنامه‌يه‌كى بۆ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بڵاوكرده‌وه و تێيدا بانگهێشتى كردن بۆ كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى هه‌ينى.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌مڕۆ شاندێكى ئه‌مريكا له سلێمانى سه‌ردانى هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى و هاوسه‌رى جه‌لال تاڵه‌بانيى سكرتێرى ئه‌و حزبه‌يان كرد و دواتر له هه‌ولێريش سه‌ردانى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتيان كرد.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان شانده ئه‌مريكييه‌كه له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كاندا پرسى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانيان تاوتوێكردبوو.
پێشتر پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان رايانگه‌ياندبوو، به به‌شدارى يه‌كگرتووى ئيسلامى و فراكسيۆنى پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان په‌رله‌مانى كوردستان كارا ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى ئاماده نه‌بن به‌شدارى له پرۆسه‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بكه‌ن.