كاروانه‌كه‌ی داعش گه‌یشت
K24 - هه‌ولێر:
كاروانی چه‌كدارانی داعش، دوا دوو هه‌فته له به‌ڕێكه‌وتنیان له ناوچه سنوورییه‌كانی لوبنان و سووریا، گه‌یشته دوا مۆڵگه‌ی رێكخراوه‌كه له پاریزگای دێره‌زوور.
گه‌یشتنی كاروانی پاسه‌كانی داعش، ته‌نها دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م دێت له راگرتنی چاودێریكردنی كاروانه‌كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له راگه‌یه‌ندراوێكیشدا هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌سه‌ر داوای رووسیا ئه‌و كاره‌یان كردووه.
نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه، ئه‌و كاروانه‌ی داعش له ناوچه‌ی عرسالی سنووری نێوان لوبنان و سووریا، دوای رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا و رژێمی ئه‌سه‌د به‌ڕێكه‌وتوون.
ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش به نزیكه‌ی زیاتر له 700 چه‌كدار مه‌زه‌نده ده‌كرێن.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌ك له دێره‌زووره‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا ئه‌و چه‌كدارانه به خێزان و منداڵه‌كانییانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته پارێزگاكه.
هه‌رچه‌نده هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێشتر، رێگه‌كانی ئه‌و كاروانه‌ی پاسه‌كانی داعشی بۆردومان كرد و گرفتی بۆ درووستكردن، به‌ڵام دواتر كاروانه‌كه، به ئاگاداری دیمه‌شق گه‌یشته ئه‌و پارێزگایه.
هاوكات هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر داوای رووسیا، ده‌ستبه‌رداری رێگریكردنی كاروانه‌كه بووه و روونیشی كردووه‌ته‌وه، نه‌یانتوانیوه كاروانه‌كه بۆردومان بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه ژن و منداڵیشیان پێبووه.