داعش په‌لاماری باشووری عێراقی دا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ باشووری عێراق، 50 كه‌س كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له هێرشێكی خوێناویدا كه چه‌كداره ئنغماسییه‌كانی داعش له شاری ناسریه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار باشووری عێراق ئه‌نجامیاندا و له پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌واوه به خوێناوی‌ترین هێرش ناوده‌برێت، سات له دوای سات ژماره‌ی قوربانییه‌كانی هێرشه‌كه رووی له زیادبوونه.
عوبدولحسێن جابری، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرووستی زیقار رایگه‌یاندووه: "ژماره‌ی كوژراوانی هێرشكه‌ی داعش گه‌یشتووه‌ته 50 كه‌س و 87 بریندار و ئه‌گه‌ری زیاتربوونی ژماره‌ی كوژراوه‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه له ئارادایه.
پێشتر راگه‌یه‌نرابوو كه "ژماره‌ی كوژراوه‌كان 37 كه‌سن و هاووڵاتی ئێرانیشیان تێدایه".
رێكخراوی داعش له رێگه‌ی ئاژانسی ئه‌عماق به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له هێرشه‌كه راگه‌یاندووه.
ئه‌عماق رایگه‌یاند "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری (ئنغماسی) داعش هیرشیانكردووه‌ته سه‌ر چێشتخانه‌یه‌ك و به‌ربه‌ستێكی ئه‌منی شاره‌كه".
ئه‌وه یه‌كه‌مین هێرشی خوێناوی داعشه له باشووری عێراق، پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه زیانی زۆریان پێگه‌یه‌نرا و ناوچه‌یه‌كی فراوانیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا له ژێر ده‌ست ده‌رهێنان.