بارتۆمیۆ له دیمانه‌یه‌كدا وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی تایبه‌ت به بارسێلۆنا ده‌داته‌وه
سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا، وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و پرس و باسانه ده‌داته‌وه كه په‌یوه‌ستن به یانه‌كه‌ی، به‌ڵێنیش ده‌دات له داهاتوو زیاتر پشت به یاریزانانی ئه‌كادیمیای لاماسیا ببه‌ستێت و باسی چاره‌نووسی لیۆنێل مێسیش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 19 ئه‌یلوولی 2017، جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له دێمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی TVEـی ئیسپانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سرووشتی یانه‌ی بارسێلۆنا جیاوازه له‌سه‌رجه‌م یانه‌كان.
له باره‌ی نێیمار چی ده‌ڵێت؟
بارتۆمیۆ له میانه‌ی دیمانه‌كه‌یدا له باره‌ی نێیمار ده‌ڵێت: نێیمار و باوكی سه‌رقاڵی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆیان بوون، وه‌ك پێویست له خه‌می بارسێلۆنا نه‌بوون، بۆیه ئێمه‌ش ده‌رگای رۆیشتنمان بۆ كردنه‌وه.
بارتۆمیۆ، ده‌شڵێت: ئێمه ده‌مانه‌وێت یاریزانه‌كان به تامه‌زرۆییه‌وه به حه‌ز و ویستی خۆیان له یانه‌ی بارسا به‌رده‌وامبن، نامانه‌وێت نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانان ئه‌وه‌نده زۆر بێت كه یاریزانه‌كه به‌ند بكه‌ین، چونكه ئه‌وكات ناتوانین به نابه‌دڵی سوود له ئه‌ستێره‌كانمان وه‌ربگرین و ئێمه هیچ یاریزانێكمان به مه‌رج و به ناچاری ناوێت، پێشتریش ئێمه رێگریمان له (فابریگاس و پیدرۆ) نه‌كرد، كاتێك حه‌زیان له رۆیشتن كرد، راسته‌وخۆ سه‌ربه‌ستمان كردن.
قسه له‌سه‌ر كۆتینهۆ ده‌كات
سه‌رۆكی بارسێلۆنا له باره‌ی كۆتینهۆ هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: نامه‌وێت ئه‌و نرخه ئاشكرا بكه‌م كه ئێمه بۆ كڕینی كۆتینهۆ پێشكه‌شی لیڤه‌رپوولمان كرد، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان داوای 200 ملیۆن یۆرۆیان ده‌كرد، به‌ڵام ئێمه‌ش ئاماده نه‌بووین ئه‌و نرخه به‌و یاریزانه بده‌ین، ته‌نانه‌ت 150 ملیۆن یۆرۆش به كۆتینهۆ ناده‌ین.
چۆن پێناسه‌ی مێسی ده‌كات
بارتۆمیۆ له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی چاره‌نووسی لیۆنێل مێسی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی له‌گه‌ڵ باوكی ئه‌و یاریزانه رێككه‌وتوون و باوكی مێسی واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه كردووه، بۆیه پێویست ناكات یاریزانه‌كه واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی بكات.
بارتۆمیۆ زیاتر ده‌ڵێت: مێسی باشترین یاریزانی جیهان و مێژووه، ئه‌و له‌گه‌ڵ بارسا به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه عاشقی ئه‌و یانه‌یه.
بۆچوونی بارتۆمیۆ له باره‌ی ڤاڵڤێردی
سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی راهێنه‌ره نوێیه‌كان ده‌ڵێت: ڤاڵڤێردی راهێنه‌رێكی له‌سه‌رخۆیه و یانه‌كه‌ی به‌ره‌و قۆناخێكی نوێ و باش هه‌نگاو ناوه، ئه‌و له خوێندنه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ شێوازی بارسێلۆنا زۆر لێهاتوو و زیره‌كه.
بارسا گرێبه‌ستی پێشكه‌شی ئیسكۆ كردووه؟
بارتۆمیۆ له باره‌ی ده‌نگۆی هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆی ناوه‌راستكاری ریال مه‌درید، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و ئاگای له‌و بابه‌ته نییه، ده‌شڵێت: من نازانم، چونكه ئه‌وه بابه‌تێكی ده‌سته‌ی راهێنه‌رانه، ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به زۆر یاریزان كردووه، به‌ڵام بۆ بابه‌تی ئیسكۆ هیچ زانیارییه‌كم نییه.
باسی كه‌یسی خۆدزینه‌وه‌ی كریستیانۆ له باجدان ده‌كات
سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی كه‌یسی خۆدزینه‌وه‌ی كریستیانۆ له باجدان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كێشه‌كه‌ی كریستیانۆ هاوشێوه‌ی كێشه‌ی زۆرێك له یاریزانه‌كانی دیكه، ده‌شڵێت: ناكرێت ئه‌م گرفته‌ی كریستیانۆ جیاواز و گه‌وره‌تر بكه‌ن، چونكه ئه‌م بابه‌ته له ئیسپانیا و زۆربه‌ی وڵاته‌كان بوونی هه‌یه.
قسه له‌سه‌ر مایسترۆی یانه‌كه‌ی ده‌كات
بارتۆمیۆ له دیمانه‌كه‌یدا قسه له‌سه‌ر مایسترۆی یانه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌ندرێس ئینیێستا ره‌مزی جوانی و گه‌وره‌یی بارسێلۆنایه و نموونه‌یه‌كی باشه بۆ یاریزانه لاوه‌كان.
بارتۆمیۆ ده‌شڵێت: ئینیێستا تا ئه‌وكاته‌ی حه‌زی لێیه له بارسا ده‌مێنێته‌وه، ئێمه نامانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بین، چونكه بارسا ته‌نیا یه‌ك ئینیێستای هه‌یه و پیاوێكی له‌مجۆره دووباره نابێته‌وه.
گرێبه‌سته‌كه‌ی عوسمان دێمبلی
جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسا له باره‌ی ناوه‌راستكاره فره‌نسییه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: گواستنه‌وه‌ی دێمبلی بڕیارێكی درووستی ده‌سته‌ی هونه‌ری یانه‌كه‌یه، به‌داخه‌وه ئه‌و ئێستا تووشی پێكان بووه و ئه‌مڕۆ له فنله‌ندا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت و رۆژی چوارشه‌ممه یان پێنجشه‌ممه ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا، به‌ڵام تا 4 مانگی دیكه ناتوانێت یاری بكات.
ئومێدێكی زۆری به پاوڵینهۆ هه‌یه
سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌كه‌یدا ستایشی پاوڵینهۆی به‌رازیلی كرد و ده‌ڵێت: ئێمه زۆر دڵخۆشین به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه، چونكه ئه‌و ئێمه‌ی ده‌وێت و ئێمه‌ش هیوامان پێیه‌تی، ئه‌و یاریزانێكی مه‌زنه و له هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیش كاراكته‌رێكی گه‌وره‌یه و ده‌توانین زۆر سوودی لێ وه‌ربگرین.