داعشێكی چیچانی: لێره خه‌لافه‌ت نییه و داعش بۆ له ناوبردنی موسڵمانان درووستكراوه
K24 - هه‌ولێر:
ره‌مه‌زان قادیرۆڤ، سه‌رۆكی چیچان، له كه‌ناڵه تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تلیگرام، گرته‌ی ڤیدیۆیی یه‌كێك له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئێستا له زیندانێكی عێراقدایه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردووه په‌شیمانه و داوا ده‌كات كه‌سی دیكه په‌یوه‌ندی به‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌وه نه‌كات.
له ڤیدیۆكه‌دا، ئه‌و هاووڵاتییه چیچانییه كه ناوی "حه‌سه‌ن تاجیرۆڤ"ـه هۆشداریی ده‌داته ئه‌و گه‌نجانه‌ی خوازیارن بچنه ناو داعش و ده‌ڵێت: "من له عێراقم، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بكات، پێویسته ده‌ستبه‌رداری ئه‌و فیكره ببێت، لێره خه‌لافه‌ت نییه، لێره ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نییه، ئه‌و ریكخراوه تیرۆریستییه بۆ ئه‌وه درووستكراوه تا موسڵمانان لێره كۆبكه‌نه‌وه‌و له یه‌ك شوێندا له‌ناویان ببه‌ن".
تاجیرۆڤ ده‌ڵێت: "سه‌ركرده و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا یارییه‌كی دوو رووانه ده‌كه‌ن له عێراق، داوا له گه‌نجانی چیچانی ده‌كات به‌و قسانه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن كه ده‌یڵێن".
سه‌رۆكی چیچان نووسیویه‌تی: "تاجیرۆڤ به گویره‌ی یاساكانی رووسیا، به‌و ماده‌یه تۆمه‌تباركراوه كه "به‌شداریی له پێكهێنانی ئه‌و گرووپانه‌دا كردووه، كه به گوێره‌ی یاسای فیدراڵی رێگه‌ی پێنه‌دراوه، هه‌روه‌ها له خاكی وڵاتیكی بیانی په‌یوه‌ندی به گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه كردووه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای ده‌وڵه‌ته و پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی رووسی".
تاجیرۆڤ له مانگی شوبات / فێبرایه‌ر ی ساڵی 2014 چووه‌ته سووریا و منداڵه ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵانه‌كه‌یشی له‌گه‌ڵ خۆی بردبوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه تاجیرۆڤ بووه یه‌كێك له‌وانه‌ی داواكراو بێت له لایه‌ن وڵاتانه‌وه.