سه‌رجه‌م لێدوانه‌كانی زێدان پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ریال بێتیس
زه‌ینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال بێتیس، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه چیتر نایانه‌وێت له نێو یاریگه‌ی خۆیان خاڵ له‌ده‌ست بده‌ن، ده‌شڵێت: بردنه‌وه‌ی ناسناوی لالیگا پێویستی به ماندووبوونێكی زۆر هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 19 ئه‌یلوولی 2017، له پرێس كۆنفرانسێكدا، زه‌ینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید دڵخۆشی خۆی به گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ پیشاندا، ده‌شڵێت: كریستیانۆ زۆر به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین یاری خۆیه‌تی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.
زیزۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه گاریس به‌یل ئێستا دڵخۆشه و به بارودۆخێكی باش تێپه‌ڕ ده‌بێت، ده‌شڵێت: پێشتر به‌یل به‌هۆی پێكانی له‌سه‌ریه‌ك زۆر نیگه‌ران و دڵته‌نگ بوو، به‌ڵام ئێستا بارودۆخی باشه.
زیزۆ گوتیشی: سبه‌ی به هه‌مان شێوازی ریال سوسیداد رووبه‌ڕووی ریال بێتیس ده‌بینه‌وه، زۆربه‌ی كاته‌كانیش پشت به لێدانی گۆشه ده‌به‌ستین و گرینگی به لێدانی راسته‌وخۆ و سزاش ده‌ده‌ین.
زیزۆ ده‌شڵێت: ئێمە له نێو یاریگه‌ی خۆمان ٤ خاڵمان لە دەست داوە، بۆیه نامانه‌وێت چیتر هه‌ڵه‌ی وا دووباره بكه‌ینه‌وه و نامانه‌وێت ته‌نیا به گۆڵێكی بێوه‌ڵامیش براوه بین، چاومان له گۆڵی زیاتره.
زیزۆ له باره‌ی كارڤاخاڵ ده‌ڵێت: دانی كارڤاخاڵ بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، دانی سیبایۆسیش ده‌رفه‌تی یاریكردنی ده‌بێت.
زیزۆ گوتیشی: وه‌رزێكی دوورودرێژمان له‌پێشه و من كار له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ده‌كه‌م و ده‌رفه‌ت به‌هه‌موو یاریزانێك ده‌ده‌م، به‌ڵام زیاتر یاریزانه باشه‌كان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بن.
زێدان له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی بارودۆخی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و كێشه‌ی نێوان كاڤانی و نێیمار گوتی: نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر بارودۆخی هیچ یانه‌یه‌ك بكه‌م، چونكه شێواز و ره‌فتاری هه‌موو یانه‌یه‌ك جیاوازه، به‌ڵام لای ئێمه هه‌موو شتێك دابه‌ش كراوه و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ده‌زانن كێ لێدانی سزا و كۆرنه و راسته‌وخۆ جێبه‌جێ ده‌كات.
زێدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له ئێستادا گرینگی به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نادات و ته‌نیا بیر له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان ده‌كاته‌وه.
زیزۆ زیاتر ده‌ڵێت: ده‌مانه‌وێت سبه‌ی له رووی زۆرترین یاری كه له‌سه‌ریه‌ك گۆڵمان كردووه ریكۆردی سانتۆسی به‌رازیلی بشكێنین.
له گه‌ڕی پێنجه‌می لالیگا، سبه‌ی چوارشه‌ممه، یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 23:00 میوانداریی یانه‌ی ریال بێتیس ده‌كات.