به‌رهه‌م ساڵح: ده‌نگى من بۆ سه‌ربه‌خۆييه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكى قه‌واره‌ى هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى رايگه‌ياند، بێ دوودڵی دەنگی من و هاودیدەکانمان، لەگەڵ دەنگی زۆرینەی گەلی کوردستان، بۆ سەربەخۆییە.
له باره‌ى پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و هه‌ڵوێستى له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌يه:
پەیامی بەرهەم ساڵح سەبارەت بە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی .
هیچ گومانی تێدا نیە، گەلی کوردستان خاوەنی مافی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیەتی. بێ دوودڵی دەنگی من و هاودیدەکانمان، لەگەڵ دەنگی زۆرینەی گەلی کوردستان، بۆ سەربەخۆییە. بەڵام دەسەڵاتی باش و دادپەوەر، حوکمڕانی باش، ئامڕازی بەجێگەیاندنی سەربەخۆییە. ستەمکاری و لەدەستدانی متمانەی هاوڵاتی بە حوکمڕانی سەرچاوەی هەڕەشە ومەترسین بۆ سەربەخۆیی. بێگومان بەڵێی ئێمە بۆ سەربەخۆیی پێداگریشە لەسەر حوکمڕانی باش و دادپەروەر خزمەتگوزاری هاوڵاتیان، پێداگریە لەسەر یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و دامەزراوەکانی حوکمڕانی دیمکراتیە.
بڕواشمان وایە، لەم ڕوەوە بڕیاڕی ژیر و مەدروس، دایەلۆگ لەگەل بەغدا و دراوسێکان و کارکردن لەسەر کۆمەڵگەی نێودەولەتی پێویستە، بۆئەوەی سەربەخۆیی کوردستان ببیتە مایەی خۆشگوزەرانی و ئاشتەوایی بۆ گەلی کوردستان وبۆ ناوچەکە.
سەربەخۆیی تەنها بۆ ئەم نەوەیە نیە، گەنجانی ئەم ولاتە و نەوەکانی داهاتوو لەگەڵ ئاکامی بڕیاڕی ئەمڕۆمان دەژین، بۆیە دەبێت بە بەرپرسیارێتیەوە هەنگاو بنێین، دایەلۆگ و تیگەیشتنمان لەگەڵ گەلانی دراوسێ پێویستە بۆ دورخستنەوەی کوردستانی ئەمڕۆ و ئایندەیە لە ئاشووب و شەڕ.
بەرهەم ساڵح