تره‌مپ: رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بینه‌وه پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی نابین
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له پێناو به‌رگریكردن له بوونی خۆی، ئاماده‌یه كۆریای باكوور وێران بكات.
تره‌مپ له یه‌كه‌م وتاریدا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به‌رگری له خۆی ده‌كات و ئاماده‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، كۆریای باكوور وێران بكات.
سه‌باره‌ت به ئێرانیش تره‌مپ رایگه‌یاند، ناتوانن پابه‌ندی رێككه‌وتنی ناووكی بن له‌گه‌ڵ تاران و ئه‌و وڵاته به نیازه به‌و رێككه‌وتنه په‌رده به‌سه‌ر چالاكییه ناووكییه‌كانی داده‌دات و له ئه‌نجامیشدا ده‌بێته خاوه‌نی چه‌كی ناووكی.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو جیهان به رژێمی ئێران بڵێت، ده‌ستبه‌رداری پشتیوانی كردنی تیرۆریستان بێت و رێز له سه‌روه‌ری وڵاتانی دراوسێ بگرێت.
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، واشنتن لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كات، كه پاڵپشتی دارایی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌كو حزبوڵڵا و قاعیده و تاڵیبان ده‌كات.