"رووسیا گه‌وره‌ترین پاڵپشتی دارایی هه‌رێمه و دژی ریفراندۆم نییه"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و شاره‌زا له پیشه‌سازی نه‌وت ده‌ڵێت: "رووسیا ته‌نها هێزی گه‌وره‌یه كه تا ئێستا داوای له كورد نه‌كردووه ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه بریاره رۆژی 25/9/2017 ئه‌نجام بدرێت و رووسیا به خێرایی گۆڕاوه بۆ پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی گرێبه‌ستی نه‌وت و غازی كورد، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی پێدانی 4 ملیار دۆلار له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێكدا.
ئه‌وه له كاتێكدایه، واشنتن و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌وروپا و توركیا و ئێران، له رووكه‌شدا نه‌یاری خۆیان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕیوه و هه‌وڵی درووستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و درووستكردنی گرفت بۆ شه‌ڕی دژی داعش ناو ده‌به‌ن.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه چه‌ندین به‌یاننامه‌یان ده‌ركردووه‌و داوای گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی ده‌كه‌ن و به مه‌ترسی تێكچوونی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ی ده‌زانن.
به‌ڵام رووسیا تا ئێستا هیچ داواكارییه‌كی له‌و جۆره‌ی له كورد نه‌كردووه‌و به‌یاننامه‌ی فه‌رمی دژی ریفراندۆم بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و داوای ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆمی نه‌كردووه.
به‌ڵكو له بری ئه‌وه، گه‌وره كۆمپانیای رۆسنه‌فتی رووسی، پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به چه‌ند رۆژێك، نوێترین وه‌به‌رهێنانه‌كانی خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستانه بۆ پێشخستنی پیشه‌سازی گازی سرووشتی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆیی و پاشان ناردنه ده‌ره‌وه‌ی.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا كۆی تێچووی ئه‌و رێككه‌وتنه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پیشه‌سازی نه‌وت گوتوویه‌تی: "نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلاره".
ئه‌وه‌ش سێیه‌م رێككه‌وتنی گه‌وره‌ی رۆسنه‌فتی رووسییه له هه‌رێمی كوردستان له مانگی فێبرایه‌ری رابردووه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و رووسیای له وڵاتێكی بێ كاریگه‌ره‌وه كردووه‌ته گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی نه‌ختینه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی گوتووه: "رێككه‌وتن و گرێبه‌سته‌كانی رۆسنه‌فت، له كاتی گه‌یشتنی بۆ كوردستان له مانگی دیسه‌مبه‌ری رابردووه‌وه تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلار".
ئه‌وه‌ش ئه‌و ملیار دۆلاره‌ی تێپه‌ڕاندووه كه پێشتر هه‌رێمی كوردستان له فرۆشتنی نه‌وت له كۆمپانیا بازرگانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وه‌ك پێشه‌كی دهستیكهوتبوو، هه‌روه‌ها 1.5 ملیار دۆلاریشی له توركیای دراوسێی ده‌ستكه‌وت".
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆیته‌رز، ئه‌و ریككهوتنانه، وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌یه بۆ كورد، كه له ساڵی 1991 وه په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌یان له‌گه‌ڵ واشنتن هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه‌ی ئه‌مریكا له عێراق درووستیكردووه، رووسیا به كرده‌یی كار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ده‌كات".
به ئاشكرایش مۆسكۆ ده‌ڵێ: " له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عیراقم"، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا دان به خواسته‌كانی كوردا ده‌نێت تا نیشتمانێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت، ئه‌و كوردانه‌ی ژماره‌یان له توركیا و عێراق و سووریا و ئێران ده‌گاته نزیكه‌ی 40 ملیۆن كه‌س.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: "ئێمه بایه‌خ به خواسته‌كانی كورد ده‌ده‌ین كه ده‌یانه‌وێت وه‌ك هه‌ر گه‌لێكی دیكه‌ی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه خواست و هیواكانیان بێته‌دی، ئێمه ئه‌و راستییه ده‌بینین و به پێویستی ده‌زانین خواسته ره‌واكانی كورد وه‌ك هه‌ر گه‌لێكی دیكه له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێسا و یاسا نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی رێگه‌یان پێده‌دا به‌دیبێت".
رووسیا جیاواز له هێزه‌كانی دیكه، بۆچوونی خۆی له چوارچێوه‌ی ره‌وایه‌تی و یاسایی بوونی ریفراندۆم و حیكمه‌ته‌كانی پشتییه‌وه خستووه‌ته روو، هه‌ر بۆیه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند "هیچ قسه‌یه‌كی جیاوازمان له قسه‌كانی لاڤرۆڤ ده‌رباره‌ی ریفراندۆمه‌كه نییه و كۆمێنتی دیكه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نییه".
هوشیار زێباری كه یه‌كێكه له سیاسییه دیاره‌كانی كورد و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆمه و پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه و دارایی عێراق بووه له به‌غدا ده‌ڵێت: "هه‌ڵوێستی رووسیا ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن: لێگه‌ڕێن چاوه‌روانبین تا ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمه‌كه ده‌بینین".
زێباری به رۆیته‌رزی گوتووه: "پێده‌چێت ئه‌وان له بارودۆخی ئێمه تێبگه‌ن، مۆسكۆ پێشبینی ده‌كات كورد ده‌ره‌نجامی ریفراندۆم بقۆزێته‌وه تا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات".
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی به رۆیته‌رزی گوتووه: "له دیداری نێوان شاندی كوردی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له شاری سان پترسبۆرگ له حوزه‌یرانی رابردوودا، لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه رووسیا دژایه‌تی ریفراندۆم ناكات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارییكردووه ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووتردا هه‌میشه لاڤرۆڤ ته‌ئكیدی له یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كرده‌وه، به‌ڵام دواینجار رووسیا رایگه‌یاندووه كه له خواسته‌كانی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی تێده‌گه‌ین " و ئه‌وه‌ش په‌یامێكی گه‌وره‌یه".
ئه‌وه بوو له هه‌مانكاتدا گه‌وره كۆمپانیای رۆسنه‌فت دووه‌مین ریككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژۆ كرد و دوای چه‌ند رۆژێكیش سه‌ركردایه‌تی كورد، واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی دیاریكردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆیته‌رز ده‌ڵێت.
به‌ڵام رووسه‌كان یه‌كه‌مین لایه‌ن نین دێنه كوردستان و بۆ نه‌وت ده‌گه‌ڕێن، كورد له مێژه مشتومڕییهتی له‌گه‌ڵ به‌غدا كه له ده‌سه‌ڵاتیاندایه وه‌ك هه‌رێمێك حوكمی خۆیان بكه‌ن و ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانیان بكه‌ن و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان واژۆ بكه‌ن تا ئه‌و نه‌وته زۆره‌ی له ژێر خاكدا هه‌یانه، بیهیننه ده‌ره‌وه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه بهكاریبهینن، له كاتیكدا له هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی رابردوودا حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق هه‌ر ده‌یگووت "ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بی ره‌زامه‌ندی به‌غدا نایاساییه".
به‌ڵام به‌رده‌وام كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له ریزی یه‌كه‌می دانووستانكاران بوون له‌گه‌ڵ كورد تا ئه‌وه‌ی به‌غداش ده‌ستی له‌و قسانه هه‌ڵگرت و دیارترین گرێبه‌ستیش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و گه‌وره كۆمپانیای "ئیكسۆن مۆبیل" بوو، له‌و ماوه‌یه‌شدا كرا كه (ریكس تیلرسن) سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه بوو پێش ئه‌وه‌ی ببیته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
پاش رێككه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی ساڵی 2011 بۆ په‌ره‌پێدان به كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كوردستان، ئیكسۆن مۆبیل ده‌ستی به گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت كرد.
به‌ڵام له كاتێكدا واشنتن به‌رده‌وام دۆستی كورده و وه‌ك به‌رگریكار له دژی داعش ده‌یانبینێ، به‌ڵام له رووكه‌شدا له ریفراندۆم و هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، دوو دڵه و ده‌ڵێت "ده‌بێته هۆی پارچه‌بوونی عێراق و ئه‌گه‌ری درووستبوونی كێشه له توركیا و شه‌ڕی داعش".
رووسیاش پاش گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی سه‌ربازیی بۆ ناوچه‌كه و ده‌ستوه‌ردانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له سووریا، لای خۆیه‌وه به دوای دۆست ده‌گه‌رێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چونكه ئێستا هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا ته‌نها ئێران و سووریایه و بوونی دۆست له ناوچه كوردییه‌كانی نێوان سووریا و ئێران و توركیا بۆ ئه‌و له رووی جیۆسیاسییه‌وه به سوود ده‌بێت.
ئه‌و یه‌ده‌گه نه‌وته‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی و ده‌كرێت ده‌ربهێنرێت 45 ملیار به‌رمیل نه‌وت و 5.66 ترلیۆن مه‌تری موكهعهبی غازه و یهدهگهكهیش به‌هۆی گه‌ڕان و پشكنینی زیاتر ئه‌گه‌ری زیادبوونی هه‌یه.
ده‌رباره‌ی رۆسنه‌فت، كه له لایه‌ن ئیگۆر سیچن، هاوپه‌یمانی نزیكی سه‌رۆك ڤلادیمێر پووتن به‌رێوه ده‌بریت، ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌رزان بۆ پاڵپشتی سووته‌مه‌نی خاو، بۆ پاڵاوتنی له پاڵاوگه‌كانی ئه‌وروپا و بڕیكی گه‌وره‌یه بۆ خواسته‌كانی كۆمپانیاكه له بواری غازدا.
له ساڵی 2014 هه‌ولێر له رێگه‌ی بۆرییه‌كانی كه به توركیا تێده‌په‌ڕێت، ده‌ستی به فرۆشتنی نه‌وت كرد، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تی و توركییه‌كان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێشه‌كی ده‌ستكه‌وێت.
رۆسنه‌فت هاته ناو رێككهوتنهكانهوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار له كۆتایی ساڵی رابردوو هاوشان له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كانی نێوان كورد و كۆمپانیا بارزگانییه جیهانییه‌كان، ئه‌ویش هاته پێشه‌وه. سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "رۆسنه‌فت بۆ گه‌ره‌نتیكردنی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له داهاتوودا، بڕی 280 ملیۆن دۆلاری وه‌ك قه‌رز پێدان".
له مانگی فێبرایه‌ر/ شوباتی ساڵی 2017، رۆسنه‌فت هاوكارییه‌كانی ده‌ستپێكرد و بڕیاریدا قه‌رز بداته هه‌رێم و به شێوه‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆی بڕی 1.2 ملیار دۆلاری دا، تا ببێته یه‌كه‌مین كۆمپانیای گه‌وره‌ی بیانی به ئاشكرا به‌ڵێنی پاڵپشتیی پێشوهختیدا بۆ هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كوردستان.
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به ناوازه بۆ هه‌رێم وه‌سفكرد كه "له توانایدایه هاوكاری سه‌ربه‌خۆیی ئابووری هه‌رێم بێت" ئه‌وه‌ش مه‌رجێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆیی سیاسی.
له‌و ماوه‌یه‌شدا توركیا 1.5 ملیار وه‌به‌رهێنانی كرد و دامه‌زراوه بازرگانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش وه‌ك (Glencore، Trafigura، Petraco، Vitol) نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاریان بۆ هه‌رێمی كوردستان كۆكرده‌وه.
ئێستا رووسیا به‌هۆی رێككه‌وتنه‌كه‌ی مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه تا ئێستا، گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی پاڵپشتیی هه‌رێمی كوردستانه له‌و بواره‌دا، له بواری قه‌رزی دارایی و هاوكاریی و گه‌ڕانی زیاتر بۆ نه‌وت، وه‌به‌رهێنانه‌كانی گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 2.8 ملیار دۆلار.
رۆسنه‌فت رایگهباندووه كه "رووسیا ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڵێنیداوه به زیاتر له ملیاریك دۆلار له ژێرخانی غازی كوردستاندا وه‌به‌رهێنان بكات"، ئه‌وه‌ش له توانایدایه هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات تا رۆژێك ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی غاز بۆ توركیا و ئه‌وروپا و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیش نه‌بێته كێشه و گرفت.
له‌وباره‌وه میخائیل لیونتیڤ، گوته‌بێژ به ناوی رۆسنه‌فت ئه‌م هه‌فته‌یه رایگه‌یاند: "ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاره‌كانمان نابێت، له‌م هه‌رێمه نیمچه سه‌ربه‌خۆدا كارمان هه‌یه و به یاسا دانی پێدانراوه، ئه‌م شوێنه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كوردستانی عێراق به‌رێوه‌ده‌برێت و گه‌لی كوردستان لێره ده‌ژین، بۆیه پێمانوانییه له سه‌روبه‌ندی رۆیشتن بین به‌ره‌و سه‌ركێشی".