سوریای دیموكراتی هێزه تایبه‌ته‌كانی رووسیا و سوپای ئه‌سه‌د بۆردوومان ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 21/9/2017 رووسیا هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به ته‌قه‌كردن له هێزه‌كانی رژێمی سووریا له نزیك دێره‌زوور تۆمه‌تبار كردووه‌و هۆشداری داوه‌ته سوپای ئه‌مریكا، وه‌ڵامی رووداوی نوێی هاوشێوه ده‌داته‌وه.
جه‌نه‌راڵ، ئیگۆر كۆناشینكۆف، له سوپای رووسیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا، دوو جار به تۆپ و هاوه‌ن له پێگه‌كانی كه‌ناری رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات بۆردوومان كراون، كه هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای ئه‌مریكای تیدا بڵاوبووه‌ته‌وه".
ئه‌و جه‌نه‌راڵه ده‌ڵێت: "سه‌ربازانی هێزی تایبه‌تی رووسی كه ئیستا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژێمی سووریادان له ناوچه‌كه، رووبه‌ڕووی بۆردوومان بوونه‌ته‌وه".
به‌و هۆیه‌وه، مۆسكۆ، به‌رپرسێكی باڵای سوپای ئه‌مریكای له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له قه‌ته‌ر ئاگاداركردوووه‌ته‌وه كه "هه‌ر هه‌وڵێكی ته‌قه‌كردن و بۆردوومانكردن له‌و ناوچانه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی تێدایه روو بدات، به خیرایی سنووریان بۆ داده‌نێین".