جۆن بۆڵتن: ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گوێبیستی خواسته‌كانی كورد بێ
K24 - واشنتن
جۆن بۆڵتن، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی رایگه‌یاند، ئه‌و پشتگیری له‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، كاتی ئه‌وه هاتووه گه‌لی كورد ده‌نگی به جیهان بگه‌یه‌نێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گوێبیستی خواسته‌كانیان بێت و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق مه‌حاڵه.
بۆڵتن گوتی" :پشتگیریی له‌وه هه‌نگاوه‌ی كورد ده‌كه‌م كه ریفراندۆم ئه‌نجام بدات و پێموایه كه كاتی ئه‌وه هاتووه گه‌لی كورد ده‌نگی به جیهان بگه‌یه‌نێت و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گوێبیستی خواسته‌كانیان بێت، پێویستیشه جیهان رێز له ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه بگرێت. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووه كه عێراق به یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌مه مه‌حاڵه و كورد له‌مێژه نیمچه سه‌ربه‌خۆیه".