هه‌سه‌ده: رزگاركردنى ته‌واوه‌تى ره‌ققه پێويستى به هه‌فته‌يه‌ك تا دوو هه‌فته‌ى ديكه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى ره‌سمى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، ته‌ڵاڵ سه‌لۆ رايگه‌ياند، رزگاركردنى يه‌كجاره‌كى ره‌ققه له هه‌فته‌يه‌ك تا دوو هه‌فته‌ى ديكه يه‌كلا ده‌بێته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى سپۆتينكى رووسى، ته‌ڵاڵ سه‌لۆ ئاشكرايكرد، كه راگه‌ياندنى كۆنترۆڵكردنى يه‌كجاره‌كى ره‌ققه نزيك بووه‌ته‌وه و ره‌نگه له هه‌فته‌يه‌ك تا دوو هه‌فته‌ى ديكه به ته‌واوى شاره‌كه رزگار بكه‌ن.
گوتيشى: له ئێستادا ته‌نيا له سه‌دا 20ى شاره‌كه له ده‌ست داعش ماوه و له‌و به‌شه‌ش داعش چوارگۆشهيهكى ئه‌منى بۆ خۆى درووستكردووه و شه‌ڕى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌كات.