زیاتر لە 136 تیمی بیانی نێودەوڵەتی چاودێری ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن

142كەناڵی راگەیاندنی جیھانی رووماڵ دەكەن
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

136 تیمی چاودێری بیانی كە پێكھاتوون لە چاودێر و شارەزا لە ھەڵبژاردن و راپرسی چاودێری بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن، ھەروەھا 142 كەناڵی راگەیاندنی جیھانی رووماڵی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم دەكەن.

شێروان زرار، وتەبێژی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكان بە كوردستان24 گوت: "بە گوێرەی دوایین داتا زیاتر لە 136 تیمی بیانی نێودەوڵەتی چاودێری ریفراندۆم دەكەن، ھەروەھا 142 كەناڵی راگەیاندنی جیھانی رووماڵی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم دەكەن، كە ئەمە رێژەیەكی زۆر باشە".