سه‌ربازێكی فه‌ره‌نسی له عێراق كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ربازێكی په‌ره‌شووته‌وانی فه‌ره‌نسی، له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا، كوژران.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كوژرانی ئه‌و سه‌ربازه فه‌ره‌نسییه‌ی راگه‌یاند، كه له پێكدادانێكی چه‌كداری له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا كوژراوه.
ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، قوربانیدانی ئه‌و سه‌ربازه فه‌ره‌نسییه، له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانیدا بووه، بۆ پارێزگاری له وڵات و پاراستنی هاووڵاتییانی فه‌ره‌نسی.
سه‌ربازه‌كه له ریزی فه‌وجی 13ی هێزی تایبه‌تی فه‌ره‌نسا جه‌نگاوه كه له‌و ناوچه سنوورییه هه‌ن، هه‌رچه‌نده پێشتر بوونی ئه‌و هێزه فه‌ره‌نسییه له عێراق یان سووریا، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاشكرا نه‌كراوه.
سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ره‌تیشیكردووه‌ته‌وه به وردی شوێنی كوژرانی ئه‌و سه‌ربازه فه‌ره‌نسییه ئاشكرا بكات و وه‌ڵامی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی نه‌داوه‌ته‌وه.