"به‌هه‌موو توانایه‌كم پاڵپشتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی كوردستان ده‌كه‌م"
K24 - هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتۆن " John Bolton"، باڵیۆزی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پاڵپشتی خۆی بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕیوه كه بڕیاره سبه‌ینێ 25/9/2017 به‌ڕێوه بچێت.
باڵیۆزی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له رێگه‌ی هه‌ژمار‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "به‌هه‌موو توانایه‌كم پاڵپشتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی كوردستان ده‌كه‌م، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كورده‌كانی عێراق ده‌نگ بۆ خواسته‌كانیان بده‌ن".
I strongly support holding the Kurdish referendum; it’s time for the Kurdish people in Iraq to give a voice to their aspirations.
— John Bolton (@AmbJohnBolton) 22 September 2017
ئه‌و هاوسۆزییه‌ی نوێنه‌ری پێشووی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاتێكدایه كه "ریفراندۆم مشتومڕێكی فراوانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی داواكاری له مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت كه ده‌ست له ریفراندۆم هه‌ڵبگرێت یان دوایبخات".
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گوشارانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، له دوایین به‌یاننامه‌دا ته‌ئكیدی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ریفراندۆم له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
بڕیاره سبه‌ینێ له كاتژمێر 8:00ـی سه‌رله‌به‌یانی، ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌راندا بكرێته‌وه و كوردستانیانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دان، ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن.
پێشتریش باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی رایگه‌یاند، ئه‌و پشتگیری له‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، كاتی ئه‌وه هاتووه گه‌لی كورد ده‌نگی به جیهان بگه‌یه‌نێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گوێبیستی خواسته‌كانیان بێت و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق مه‌حاڵه.
بۆڵتن گوتی" :پشتگیریی له‌وه هه‌نگاوه‌ی كورد ده‌كه‌م كه ریفراندۆم ئه‌نجام بدات و پێموایه كه كاتی ئه‌وه هاتووه گه‌لی كورد ده‌نگی به جیهان بگه‌یه‌نێت و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گوێبیستی خواسته‌كانیان بێت، پێویستیشه جیهان رێز له ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه بگرێت. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووه كه عێراق به یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌مه مه‌حاڵه و كورد له‌مێژه نیمچه سه‌ربه‌خۆیه".