سبه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بڕیار له‌ چاره‌نووسی ده‌دات

ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئەنجامدەدرێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سبەی 25 ئه‌یلوول، خەڵکی هەرێمی کوردستان روو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن و دەنگی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەدەن و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان پییانوایە کە سەردەمی ئەوە بەسەر چووە کە لە ژوورە تاریکەکاندا بڕیار لە چارەنووسی ئەوان بدرێت و کەسوکاری شەهیدانیش جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە خەباتی ئەوان لە پێناو سەربەخۆیی بووە.