به ئاماده‌بوونی بارزانی هه‌ولێر گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی سازده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له ناو داخوازی ژماره‌یه‌ك له وڵاتان و نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 22/9/2017 مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوایین وتاری په‌یوه‌ست به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش بكات.
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌رده‌وام سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامداوه‌و له شاره‌كانی، زاخۆ و دهۆك و ئامێدی و سۆران و سلێمانی به‌شداریی كه‌رنه‌ڤاڵ و ئاهه‌نگی سه‌دان هه‌زار كه‌سی كردووه، كه بۆ پاڵپشتیكردن له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به ده‌نگی به‌رز و به به‌ڵێ پێشوازییان لێده‌كرد.
ئه‌مڕۆ بارزانی له دوایین كه‌رنه‌ڤاڵی گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆیی له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له دوایین رۆژی بانگه‌شه‌دا پێشكه‌ش ده‌كات و وتاره‌كه‌ی پاش رۆژێكه له بڕیاری به‌رده‌وامی كورد بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بڕیاریدا رانه‌گیرێت و له 25/9/2017 ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها هاوكاتی چربوونه‌وه‌ی هه‌وڵ و داواكاریی وڵاتانی ناوچه‌كه و عێراق و كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تییه بۆ ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆم و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جگه له‌و سه‌دان هه‌زار كه‌سه‌ی ئاماده‌ی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ده‌بن، ملیۆنان كه‌س له شاشه‌كانی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه گوێ له وتاره‌كه‌ی بارزانی بگرن و له نێوه‌نده هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا به بایه‌خه‌وه گوێ بۆ قسه‌كانی بگیرێت.
له وتاره‌كانی پێشوودا هه‌میشه ئه‌و سته‌م و نه‌هامه‌تی و كێشانه‌ی خستووه‌ته روو كه گه‌لی كوردستانیان گه‌یانده ئه‌و رۆژه‌ی بڕیاری ریفراندۆم و دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و له‌گه‌ڵ عێراق ببنه دوو دراوسێ باش و كورد نابێته سه‌رچاوه‌ی كێشه بۆ دراوسێكانی".
به‌رده‌وامیش گوتوویه‌تی: ریفراندۆم بڕیاری گه‌لی كوردستانه و مافێكی سرووشتی و یاسایی و ره‌وایه و له‌و رێگه‌یه‌وه داهاتووی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه پاش ریفراندۆم له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ ده‌كه‌ین و تا به‌دیلێكی له ریفراندۆم باشتریش نه‌بێت، ریفراندۆم دواناخرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دهستپێشخهریانهیشی تا ئێستا خراونه‌ته روو ناتوانن كورد رازی بكه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جاریكی دیكه داوا له خه‌ڵكی كوردستان بكات، رۆژی 25/9/2017 بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و چاره‌نووسی خۆیان به "به‌ڵێ" دیاری بكه‌ن.
له كهرنهڤأڵهكهی ئه‌مڕدا، ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی ناسراوی كورد به‌شداریی ده‌كه‌ن و له كاتژمێر 1:00 پاشنیوهڕوه هاو،ڵاتیان ده‌توانن بچنه شوێنی ئاهه‌نگه‌كه له یاریگای شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری.