ته‌قينه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو پايته‌ختى عێراقى هه‌ژاند
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دوو كه‌س كوژران و دووى ديكه بريندار بوون له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له ناوه‌ڕاستى به‌غداى پايته‌ختى عێراق.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رايگه‌ياند، ته‌قينه‌وه‌كه له ناوچه‌ى بابولموعه‌زه‌مى ناوه‌ڕاستى به‌غدا روويداوه.
پێشتريش كه‌ناڵى سۆمه‌ريه بڵاويكرده‌وه، ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌ى به‌غداى پايته‌ختى عێراقى هه‌ژاندووه، دوو كوژراو و چوار بريندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌يان داوه و ته‌رمى كوژراوه‌كانيان گواستووه‌ته‌وه بۆ پزيشكى دادوه‌رى و برينداره‌كانيش گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.