فه‌لاح مسته‌فا داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات فشار بخه‌نه سه‌ر به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات فشار له به‌غدا بكه‌ن تا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوردا بكه‌ن.
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به رۆژنامه‌ی فاینانشاڵی رایگه‌یاند: "ئه‌وان هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه به‌وه‌ی ریفراندۆمیان ئه‌نجامداوه، هیواداره كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی فشار بخه‌نه سه‌ر به‌غدا دیالۆگ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها فه‌لاح مسته گوتیشی كه مه‌به‌ست له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی گه‌یاندنی په‌یامی گه‌لی كوردستانه بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی گه‌لانی دیكه ده‌یانه‌وێت به ئازادی بژین.