ئێران نێگه‌رانی له ده‌ستدانی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه
K24 - هه‌ولێر:
داخستنی سنووره‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، بووەته هۆكاری مه‌ترسی به‌رپرسانی ئێرانی، چونكه هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له بازاره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رهه‌می كشتوكالی ئێران.
ئێران ساڵانه له رێگه‌ی سێ سنووری فه‌رمی حاجی عومه‌ران و باشماخ و په‌روێز خانه‌وه، په‌نجا و پێنج جۆری به‌رهه‌می كشتوكاڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده ده‌كات و پێشتر له سەدا حەفتای به‌رهه‌مه‌كانی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌نارده ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی كێشه‌كانی نیوان هه‌رێمی كوردستان و ئێرانه‌وه له‌سه‌ر رێفراندومی هه‌رێمی كوردستان، ئاستی هه‌نارده‌كردنی ئێران كه‌مبووته‌وه و له ئێستاشدا ته‌نها چوار ملیار دولاره و ئه‌مه‌ش بووەته هۆی نیگه‌رانی ئێران، به له‌ده‌ستدانی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.