ڤاران: به‌خته‌وه‌رم له یانه‌یه‌ك یاری ده‌كه‌م چه‌ندان ئه‌فسانه‌ی تێدایه
دوای ئه‌وه‌ی رافایل ڤاران به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2022 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید درێژ كرده‌وه، ستایشی زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری كرد و به‌شێك له چیرۆكی په‌یوه‌ندیكردنی به ریال مه‌درید گێرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 28 ئه‌یلوولی 2017، یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی رافایل ڤارانی راگه‌یاند، له‌مباره‌یه‌وه ڤاران ده‌ڵێت: من كه‌سێكی به‌خته‌وه‌ره‌م چونكه له یانه‌یه‌ك یاریی ده‌كه‌م چه‌ندین ئه‌فسانه یارییان بۆ كردووه و هه‌ندێكیشیان به‌رده‌وامن، من رۆژانه هه‌وڵده‌ده‌م وانه‌یان لێ فێر ببم، ئه‌وان هێزی زۆریان پێ به‌خشیوم.
ڤاران ده‌شڵێت: پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكه‌م، زیدان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم سه‌باره‌ت به هاتنم بۆ ریال مه‌درید، من ئه‌وه‌م باوه‌ڕ نه‌كرد، به‌ڵام دواتر بووه راستی و بوومه یاریزانی مێره‌نگی و 6 ساڵم به‌سه‌ر برد و توانا و به‌هره‌كانم به‌هێزتر بوون.
ڤاران گوتیشی: زیدان یه‌رده‌وام ئامۆژگاری یاریزانه‌كانی ده‌كات و هاوكاری زۆری یاریزانه‌كان ده‌كات، ئه‌گه‌ر زیزۆ نه‌بووایه ئێمه كۆمه‌ڵێك نازناومان نه‌ده‌برده‌وه.
ده‌رباره‌ی رۆناڵدۆ شوێنده‌ستی له مێژووی تۆپی پێ ده‌مێنێته‌وه و زۆر گه‌وره‌تره له‌و ره‌خنانه‌ی رووبه‌رووی ده‌كرێنه‌وه، تاوانه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له كاتی گونجاو ده‌رده‌كه‌وێت.
ڤاران له كۆتاییدا ده‌ڵێت: خه‌ونی من ئه‌وه‌یه له ریال مه‌درید واز له یاریكردن بێنم، من ئێستا ته‌مه‌ن 24 ساڵه و گرێبه‌سته‌كه‌م بۆ 5 ساڵی دیكه نوێكرده‌وه و ئه‌و كاته‌ش ته‌مه‌نم ده‌بێته29 ساڵ، ئه‌و كاته‌ش هیوادارم جارێكی دیكه گرێبه‌سته‌كه‌م نوێ بكه‌مه‌وه.